ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دێر کلاسیکەر… بایرنی نەبەزێنراو و دۆرتموندی بریندار

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان بایرن و دۆرتموند

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ کاتژمێر 20:30 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی گەڕی دەیەمی بۆندسلیگا، بۆڕووسیا دۆرتموند لە دێر کلاسیکەر و لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک، میوانداری بایرن میونشنی رکابەری دێرینی دەکات.

بەر لەم یارییە، یانە باڤارییەکە لەکۆی 9 یاری ئەم وەرزەی بۆندسلیگا، 7 یاری بردووەتەوە و لە 2 یاری یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ و بە جیاوازی 2 خاڵ لەدوای بایەر لیڤەرکوزن، پلەی دووەمی خولەکەی گرتووە.

زەردەواڵەکانیش لە 9 یاری ئەم وەرزەی خولەکە خاوەنی 6 بردنەوە و 3 یەکسانبوونن، بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ پلەی چوارەمی خولەکەیان گرتووە.

ئەوەی دێر کلاسیکەری ئەمجارە تایبەتتر دەکات ئەوەیە، هەردوویانە تا ئێستا لەم وەرزەی بۆندسلیگا تووشی هیچ شکستێک نەبوون، بۆیە چاوەڕوانی یارییەکی بەهێز و ئاگرین دەکرێت لە نێوانیاندا.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوانیان:

دۆرتموند و بایرن میونشن بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە 125 یاریدا رووبەڕوو بوونەتەوە، بایرن 64 یاری بردووەتەوە و باڵادەستی یارییەکەیە، دۆرتموندیش خاوەنی 31 بردنەوەیە و لە 30 یاریشدا یەکسانبوون.

بە درێژایی مێژوو، بایرن میونشن 247 گۆڵی لە دۆرتموند کردووە، دۆرتموندیش 159 جار تۆڕی گۆڵی باڤارییەکانی هەژاندووە.

هاوکات 10 یارییە بەدوای یەک، دۆرتموند نەیتوانیووە لە دێر کلاسیکەر شکست بە بایرن میونشن بهێنێت.

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن پێی وایە دوورخستنەوەی ئێف سی هۆڵیوود لە جامی ئەڵمانیا رووداوێکی گەورەیە و ساربروکین ئەوانی شۆک کردووە و ئازاری داون.

ئێدین تێرزیچ، راهێنەری بۆڕووسیا دۆرتموند، سورپرایزی بۆ سوورپۆشەکان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button