ئه‌مریکاگرنگترین

بۆ باشترین یاریزانی لاو مێسی دەنگی بەکێ داوە؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، جەمال موسیالای ئەڵمانی بە شایستەی خەڵاتی کۆپا دەزانێت.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ، 67ـەمین ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری بەڕێوەبرد، کە جود بێڵینگهامی ئینگلیزی توانی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو بەدەستبهێنێت.

مێسی کە لەو شەوەدا هەشتەم باڵۆن دۆری بەرزکردەوە، جەمال موسیالای بە شایستەی خەڵاتەکە زانیووە، دەنگی یەکەمی مێسی وەک کاپتنی ئەرجەنتین، بۆ لاوە ئەڵمانییەکەی بایرن میونشن بووە.

هەراوەها دەنگی دووەمی لیۆ بۆ پێدری ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا بووە و سێیەم دەنگیشی بۆ جود بێڵینگهامی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بووە.

جەمال موسیالا و جود بێڵینگهام لە وەرزی رابردوو ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد، موسیالا توانی لە دواساتەکان بە گۆڵێکی زێڕین بۆندسلیگا بۆ بایرن میونشن یەکلایی بکاتەوە، لە کۆی وەرزەکە لە 47 یاری 16 گۆڵی کرد و 16 گۆڵیشی درووستکرد.

جود بێڵینگهامیش لەگەڵ دۆرتموند ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، تا دوایین گەڕی خولەکە نزیکبوون لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، لە 42 یاری وەرزەکە 14 گۆڵی کرد و 7 گۆڵی درووستکرد، خەڵاتی باشترین یاریزانی بۆندسلیگاشی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button