ئه‌وروپاجیهانگرنگترین

بەفەرمی باڵۆن دۆر و یۆفا یەکدەگرن

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەژی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ یەکیانگرت.

کەمێک لەمەوبەر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یۆفا رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ بوون بە هاوبەش، لەمەودوا ساڵانە بەیەکەوە خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەشدەکەن.

هاوکات لەمەودوا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەڵاتی باشترینەکانی ئەوروپا دابەش ناکات، کە ئێرلینگ هالاند وەک دوایین یاریزان خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای بەدەستهێنا.

وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە، گروپی ئاماوری وەک خاوەنی براندی باڵۆن دۆر دەمێنێتەوە، بەردەوام دەبێت لە سەرپەرشتیکردنی سیستەمی دەنگدانی خەڵاتەکە و بە سەربەخۆیی دەمێنێتەوە.

یۆفاش ئەزموونی خۆی دەخاتە خزمەتی خەڵاتەکە، لە لایەنی بازرگانی هاوکارێکی گەورە دەبێت و ساڵانە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان رێکدەخات.

جیا لەوە دوو خەڵاتی نوێ زیاد دەکرێن، کە خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوان و ئافرەتانە، سەرجەم خەڵاتەکانی دیکە وەک خۆیان دەمێننەوە.

ئالێکساندەر چێفرین، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەبارەی رێککەوتنەکە دەڵێت:

نزیکەی 70 ساڵە خەڵاتی باڵۆن دۆر وەک گەورەترین خەڵاتی تاکەکەسی ماوەتەوە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر کاریگەرییەکانی لەسەر وەرزشەکە، یۆفا و باڵۆن دۆر دوو هاوواتای باشی وەرزشین، بۆیە هاوبەشییەکەمان تێکەڵەیەکی سروشتی دەبێت لە ناوبانگ و هاوکارییەک، کە خەڵاتەکە دەکات بە ناوەزەترین خەڵاتی تاکەکەسی.

ژان ئیتیان ئاماوری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی ئاماوریش دەڵێت:

باڵۆن دۆر خەڵاتی خەونەکانە بۆ یاریزانانی تۆپی پێ، دەمانەوێت خەڵاتی باڵۆن دۆر بکەینە شوێنێک بۆ پشاندانی ئاست و بەهرەی تاک و بە کۆمەڵی یاریزانان، وە ببێت بە ئیلهامبەخش بۆ سەرجەم بەهرەدارانی دیکە تا تواناکانی خۆیان بەرەوپێش ببەن.

پەیوەندی نێوان گروپی ئاماوری و ئۆفا پەیوەندییەکی دێرین و پتەوە، نیو سەدە لەمەوبەر لیکیپ پێشنیاری بۆ یۆفا کرد جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بگۆڕن بۆ چامپیۆنزلیگ، ئێستا جامەکە بووەتە بەناوبانگترین و باشترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button