یاریگا –
رۆدریگۆ گۆس، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یەنەكەی.
ئەمڕۆ هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی رۆدریگۆی تا ساڵی 2028 راگەیاند.
لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رۆدریگۆ ووتی:
خەونی منداڵیم زیاتر دەبێتە راستی، من مەدریدیم لە ساڵی لە دایك بوونمەوە 2001 تا 2028 زۆر شت لە بەردەممدایە تا بیكەم، من ریال مەدریدم خۆشدەوێت.
تەنانەت لە خەونەکانمدا ناتوانم بیهێنمە پێش چاوم کە ئێستا لە گەورەترین یانەی جیهاندا چی ئەزموون دەکەم.
سوپاس بۆ خوا، سوپاسی خێزان و هاوڕێ و هاندەران و هەموو لایەک لە ریال مەدرید دەکەم.