سەڵاح: باشترین یاریزانی جیهانم
یاریگا –
محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول، کاردانەوەی بەرامبەر بە پلەی خۆی لە ریزبەندی باڵۆن دۆر هەبوو و گوتی، من باشترین یاریزانی جیهانم.
محەمەد سەڵاح لەو کاتەوەی پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە، بووەتە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی جیهانی تۆپی پێ. لەو کاتەشەوە تاوەکوو وەرزی رابردوو هەموو کات لە ریزبەندی 10 لە پاڵێوراوانی سەرەکی بردنەوەی باڵۆن دۆر دا بووە.
بەڵام ئەم پرۆسەیە بۆ سەڵاح لەمساڵدا کۆتایی هات و بۆ یەکەمجاریش لەدوای پەیوەندیکردنی بە لیڤەرپوولەوە نەخرایە ریزبەندی 10 باشترینەکان و لە پلەی 19ی ریزبەندییەکەدا وەستا. ئەستێره میسرییه که بۆ یەکەمجار کاردانەوەی له بەرامبەر ئه م رێزبەندییە دا هەبوو و رایگەیاند، ئەم رێزلێنانه لای ئەو گرنگ نین، چونکه خۆی به باشترین یاریزانی جیهان دەزانێت.
سەڵاح لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی MBC میسری کە میرەر ئاماژەی پێکردووە، گوتی:
“بالۆن دۆر دواجار بۆچوونی کۆمەڵێک کەسە، من خۆم بە باشترین یاریزانی جیهان دەزانم، ئەوەی بەخۆم دەڵێم ئەمەیە، ناتوانم بڵێم نامەوێت خەڵاتی باڵۆن دۆر یان خەڵاتی زە بێست بەدەست بهێنم. بێگومان حەز دەکەم، بەڵام تەنانەت ئەگەر هیچ کام لەم خەڵاتانەش هەرگیز نەبەمەوە، کێشەم نییە. بەگشتی هەر کات هەر شتێکم ویستبێ دەستم کەوتووە، دەزانم یەکێک لەم خەڵاتانە لە داهاتوودا هی منە، بۆیە سەبارەت پێی نیگەران نیم.
ئەستێرەی میسرییە تەمەن 31 ساڵەکە، لە وەرزی رابردوودا ئاستێکی نایابی بۆ لیڤەرپوول پێشکەش کرد و لە 51 یاریدا 30 گۆڵی تۆمارکرد و 16 ئەسیستیشی بۆ ئەم تیپە کردووە.