بە هۆکارێکی سەیر گالاتاسەرای گرێبەستی یاریزانێکی هەڵدەوەشێتەوە
یاریگا –
تانگوی ئیندۆمبێلی، یاریزانی پێشووی یانەی تۆتنهام و ئێستای گالاتاسەرای بەهۆی خواردنی بەرگەر یانەکەی گریبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.
تانگوی ئیندۆمبێلی هاوینی ئەمساڵ بەشێوەی خواستن لە یانەی تۆتنهامەوە رووی لە تورکیا کرد، بەڵام رۆژەکانی لە یانەی گالاتاسەرای خەریکە کۆتایی پێدێت. هۆکارەکەی زیاد بوونی کێشیەتی کە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا کێشی زۆر زیاتر بووە.
هەفتەی رابردوو بوو کە میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە ئیندۆمبێلی لەو هۆتێلەی کە تیپەکەی تێیدا دەمایەوە، داوای بەرگرێکی کردووە دوای شکستی تیپەکە بەرامبەر بایرن میونشن لە چامپیۆنزلیگی ئەوروپا. ئۆکان بروک، راهێنەری یانەی گالاتاسەرای دوای ئەوەی بەم بابەتەی زانیوە، تووشی دەمەقاڵی بووە لەگەڵ یاریزانەکە و پێی راگەیاندووە، چیتر لە تیپەکەیدا جێگەی نابێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی گۆڵ، بڕیارەکەی ئیدارەی گالاتا سەبارەت بە ئێندۆمبێلی کۆتایی پێهاتووە و دەیگەڕێینەوە تۆتنهام. لە کاتێکدا کەکەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ دەستپێکردنی میرکاتۆی زستانە، ئێندۆمبێلی کە سەردەمانێک ناوەڕاستکارێکی دیار بوو، ئێستا دەبێت چارەیەک بۆ داهاتووی خۆی بدۆزێەوە.