ئاسیا

سەرۆک وەزیرانی ئیمارات لەبارەی مۆندیالی 2034 دەدوێت

Yariga App

یاریگا –

محەمەد بن رەشید ئەلمەکتوم، سەرۆک وەزیرانی ئیمارات، میوانداریکردنی سعودیە بۆ مۆندیالی 2034 بە سەرکەوتنێک بۆ هەموو عەرەبەکانی جیهان دادەنێت.

دوێنێ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بە فەرمی رایگەیاند کە مۆندیالی 2034 لە شانشینی سعودیە بەڕێوەدەچێت.

شێخ محەمەد بن رەشید ئەلمەکتوم حاکمی دوبەی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی:

میوانداریکردنی شانشینی سعودیە لە مۆندیالی 2034 سەرکەوتنێکە بۆ عەرەبەکان و سەرکەوتنێکی نوێیە بۆ کەنداوی عەرەبی، ئەمەش پێگەی شانشینی سعودیە لە جیهاندا پشتڕاست دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد:

قەتەر لە میوانداریکردنی مۆندیالدا نایاب بوو، بەڵام گرەو دەکەین کە سعودیە دەتوانێت میوانداری باشترین جامی جیهانی بکات لە مێژووی جامی جیهانیدا. بەم جۆرە رووداوە جیهانییانە، کلتورمان زیاتر دەبینرێت و گەشە دەکات. ئێمە گەشبینین بە ئامانجەکەی شازادە محەمەد بن سەلمانی برام بۆ ناوچەکە تاوەکوو ببێتە ئەوروپایەکی نوێ.

لە کۆتایی تویتەکەیدا حاکمی دوبەی هیوای سەرکەوتنی بۆ سعودیە خواست و نووسیویەتی:

هیوای باشترین بۆ براکانمان لە شانشینی سعودیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button