ئیسپانیاگرنگترین

جود بێڵینگهام خەونە گەورەکەی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جود بێڵینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، خەونە گەورەکەی ئاشکرا دەکات.

بێڵینگهام لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا بۆ یەکەمجار چەند بابەتێکی گرنگی وروژاند، باسی لە خەونە گەورەکەی خۆی بە درێسی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕاش کرد.

بیڵی لەبارەی خەونەکەی گوتی:

دەمەوێت لەماوەی پێنج ساڵدا، پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستبهێنم، هەروەها دەمەوێت نازناوی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لەگەڵ ئینگڵتەڕا بەدەستبهێن، من کەسێکم هەمیشە بەگەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانم.

جود لەبارەی یاریکردن بۆ ریال مەدرید گوتی:

پۆشینی درێسی ریال مەدرید هێندە تایبەتە کە دەیپۆشیت هەستدەکەیت درێسێکی سوپەرت لەبەردایە، هەموو یاریزانێک ناتوانێت یاری بۆ ئەم یانەیە بکات. کاتێک دێیتە ریال مەدرید و تەماشای ئەو شتانە دەکەیت کە بەدەستیهێناوە، ئەستەمە هەست نەکەیت ئەمە لوتکەی تۆپی پێیە.

بێڵینگهام لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

دەمەوێت خەڵکی باسی ئەو کارانە بکەن، کە ئێستا ئەنجامیاندەدەم، وەک یاریزانێکی لاو ئێستا خەریکی نمایشیت، بەڵام خەڵکی بیریان لای ئەوەیە کە لە داهاتوودا چۆن دەبیت، لە کاتێکدا من لە ئێستادا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەم، خۆش نییە ببیستم خەڵکی هەر خەریکی باسکردنی تەمەنم بن.

بێڵینگهام لە بارەی هەستەکانی لە سەرەتای پەیوەندیکردن بە مێرێنگی گوتی:

کاتێک لە هەفتەکانی سەرەتا هەموو یاریزانەکانم ناسی و لەسەر مێزێک کۆدەبووینەوە، بەخۆم دەگووت واو ئەوە منم لە تەنیشت تۆنی کروس نان دەخۆم.

ئەستێرە تەمەن 20 ساڵانییەکەی لۆس بلانکۆس لە کۆتایی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، توانای ئەوەی هەیە کاری گەورە بۆ ریال مەدرید بکات، هەر ئەوەش ئامانجی سەرەکییەتی.

جود سەرەڕای ئەوەی هێرشبەر نییە، لەم وەرزە گۆڵکاری تیپەکەیەتی، لە 13 یاریدا 13 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵیشی درووستکردووە.

هاوکات ناوبراو توانی خەڵاتی کۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو بۆ ساڵی 2023 بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button