ئەمریکای باکوور/باشوورئینگلتەرا

چیرۆکی لوکاس و مان یونایتد بەردەوامە

یانەی ساوپاولۆ دانی بەوەنا کە یانەی مانچێستەر یونایتد گرنگی بە لوکاس مۆوڕا داوە بەڵام یانە بەڕازیلیەکە دووپاتی کردەوە کە تا دوای تەواو بوونی ئۆڵێمپیادی لەندەن هیچ گفتوگۆییەک ئەنجام نادرێت.

مۆوڕا بە توندی ناوی بەستراوەتەوە بە یونایتد و ڕاهێنەر سێر ئالێکس فێرگسۆن خۆی بە ئاشکرا دووپاتی کردەوە کە گرنگی بەو یاریزانە داوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەوا تا ئێستا ساوپاولۆ یەک ئۆفەری یونایتدی ڕەت کردۆتەوە بەڵام پێدەچێت مۆوڕا بە بڕی ٣٠ ملیۆن جونەی ئەسترلینی بگوازرێتەوە بۆ قەڵای ئۆڵد ترافۆڕد.

واگنێر ڕیبێرۆـی بەڕێوەبەری کارەکانی ١٩ بەهاری ڕوونی کردەوە کەوا بەردەوامن لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ یونایتد بڵام ساوپاولۆ نایەوێت دەست بەردرای مۆوڕا ببێت.

ئێستا مۆوڕا گرێبەستێکی درێژ خایەنی لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە هەیە و جێگری سەرۆکی ساوپاولۆ جواو پاولۆ دی خێسۆس لۆپێس پلانی هەیە شتەکان یەکلایی بکاتەوە بەڵام لە دوای گەڕانەوەی لوکاس لە ئۆڵێمپیادی لەندەن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close