ئیتاڵیا

ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕووبەڕوویی سڕ کردن بۆتەوە بۆ سێ مانگ

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵی بیانویەکی ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕەت کردەوە کە لە دژی بڕیارەکەی ئەوان پێشکەش کرا بوو سەبارەت بە کەیسی یاری کردن بە ئەنجامی یارییەکان.

کۆنتی تاوانبارە بە تێوەگڵان بە سکانداڵی یاری کردن بە ئەنجامی یارییەکان کاتێک ڕاهێنەری یانەی سیێنا بوو لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١.

سیێنا بیانوی خۆی پێشکەش کرد و ڕەزامەندی دەربڕا لە بەرامبەری و لە وەرزی داهاتوو بە کەم کردنەوەی ٦ خاڵ دەست بە خوولی پلە دوویی ئیتاڵیا دەکەن بەڵام داواکەیی کۆنتی ڕەت کراوەتەوە و تا ئێستا بڕیار دراوە بە سڕ کردنی بۆ ماوەی سێ مانگ و سزا دانی بەبڕی ٢٠٠ هەزار یۆڕۆ.

ئێستا پێویستە داواکایەکی تازە پێشکەش بکات و ئەگەری هەیە ماوەی سڕ کردنەکەی زیاد بکرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close