ئینگلتەرا
ریال مەدرید یاریزانێک دەگوازێتەوە
یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدرید دەیەوێت بۆ زستانی داهاتوو بەرگریکارێک بگوازێتەوە.
یەکێک لە کێشەکانی یانە شاهانەکە لە هێلی بەرگریەتی، ئەویش بەهۆی بەردەوامی پێکانی یاریزانەکانی، بۆیە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت مێرکاتۆی داهاتوو بەرگریکارێک بگوازنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گۆنزالۆ ئیگناسیۆ بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنا، بووەتە ئامانجی زستانەی داهاتووی مێرنگی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو بەرگریکارە 22 ساڵانە یەکێک لە ئامانجەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەراشە.