ئینگلتەرا

لوکاکۆ دەیەوێت یاری بکات

هێڕشبەری یانەی چێڵسی ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ دەیەوێت لە پریمیێرلیگ بمێنێتەوە بەڵام دانی بەوەنا کە دەیەوێت دوور لە ستامفۆرد برێج یاری بکات.

یاریزانی ١٩ بەهاری نێونەتەوەیی بەلجیکی لە وەرزی ڕابردوو بەژداری لە ١٢ یاریدا کرد و سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمار کردنی تەنانەت یەک گۆڵیش.

لوکاکۆ دەیەوێت یاری بکات و یانەی فێردێر برێمن گرنگی خۆی بۆ ئەم یاریزانە پیشانداوە بەڵام تا ئێستا ڕاهێنەر ڕۆبێرتۆ دی ماتیۆ هیچ هەنگاوێکی لەم ڕووە نەداوە،لوکاکۆ لە لێدوانێکیدا ووتی :

من گرێبەستم لەگەڵ چێڵسی نەکردووە تەنها بۆ یاری کردن لە پاڵەوانیەتیەکی تازە،ئێستا پێویستە یاری بکەم بەڵام هەموویی پەیوەستە بە بڕیاری ڕاهێنەر،پێویستە سەربکەوم بۆ قۆناغێکی تر وە هەموو شتێک ئەنجام دەدەم بۆ ئەوەی بگەم بە ئامانجەکانم،لە ماوەی داهاتوو لەگەڵ ڕاهێنەر قسە دەکەم.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close