جیهان

ئادیداس بۆ پیرۆزبایی کردن لە مێسی، لاپچینێکی نویی بۆ دیزاین دەکات

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای ئەدیداس لاپچینێکی نوێی بەبۆنەی بەدەست هێنانی هەشتەمین باڵۆن دۆری لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ ئەم یاریزانە دیزاین کردووە.

مێسی شەوی دووشەممە لە مەراسیمێکدا کە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ رێکیخستبوو، توانی بۆ جاری هەشتەم خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت و ئەم خەڵاتەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا وەرگرت.

دوای بردنەوەی مۆندیالی قەتەر لە ساڵی 2022، ئەم ئەستێرە ئەرجەنتینییە وەک پاڵێوراوی سەرەکی بۆ ئەم خەڵاتە دەرکەوت  و زۆر کەس چاوەڕێی ئەوە بوون خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023ی پێبدرێت و دواجار ئەمە روویدا و ئەویش خەڵاتەکەی بردەوە.

درەوشاوەیی ئەم یاریزانە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیدا، دوای ئەوەی ئەرجەنتینی بەرەو خەونی لەمێژینەی بردنەوەی مۆندیال برد، هیچ گومانێکی لە بەدەستهێنانی ئەوخەڵاتە نەهێشتەوە. ئێستاش کۆمپانیای ئەدیداس بەم بۆنەیەوە لاپچینیکی نوێی بۆ دیزاین کردووە.

لاپچینە نوێیەکە کە بۆ مێسی دیزاین کراوە، ئیلهامی لە هەشت باڵۆن دۆرەکەی کە بەدەستی هێناوە وەرگرتووە  و بە رەنگی شیری و سپی و خەتی زێڕین دیزاین کراوە بۆ بەرز نرخاندنی ئەم خەڵاتە.

لە وێنە بڵاوکراوەکانی ئەم لاپچینەدا، ئەو ئەنگوستیلانەش دەبینرێن کە مێسی لە وێنەگرتنەکەدا بە بۆنەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و هێمای هەشت تۆپە زێڕینەکەی لەبەری کردووە. ئەم وێنانە بە تایبەتی لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە گیراوە و بۆ پیرۆزبایی لە لیۆ بڵاوکراونەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button