ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤز نزیکە
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید نزیکە لە بەدەستهێنانی تواناکانی ئالفۆنسۆ دەیڤزی کانەدی.
پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید ئێستا لەهەر کاتێکی دیکە زیاتر نزیکە لە گواستنەوەی ئالفۆنسۆ دەیڤزی بەرگریکاری کانەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.
پێگا ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کەیسی دەیڤز تەواو جیاوازە لە کەیسی ئێمباپێ، چوونکە یاریزانەکە بە ئاشکرا ئارەزووی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید دەربڕییوە.
هەروەها کارگێڕی ریال مەدید و تەنانەت ژووری خۆگۆڕینیش دڵنیان لەوەی بەرگریکارەکەی میونشن پەیوەندی بە یانە شاهانەکەی ئیسپانیا دەکات، متمانەی تەواویان بەخۆیان هەیە.
💥 El Real Madrid, más optimista que nunca con el fichaje de Alphonso Davies.
🤝 La entidad, como avanzamos el 8 de junio, espera atarlo en 2024.
😱 La tensión y las ganas de su llegada se palpan desde el palco al vestuario.
➕ℹ️ https://t.co/9pkrZ8xqqy pic.twitter.com/vFQjOpIaTg
— Relevo (@relevo) November 1, 2023
بەپێی هەمان سەرچاوە، دەیڤز و مەدرید لە گفتوگۆدان تا رێگەچارەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی نێوانیان، هاوکات باڤارییەکان درکیان بەوە کردووە، کە ئالفۆنسۆ نایەوێت لە میونشن بمێنێتەوە.
گرێبەستی یاریزانە تەمەن 22 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، مەدریدییەکان دەیانەوێت هاوشێوەی گواستنەوەی تۆنی کروس، ئۆفەرێک پێشکەش بە بایرن بکەن، کە نرخێکی کەمتر لەخۆ بگرێت لەچاو نرخی دیاریکراوی یاریزانەکە.
چوونکە ئەگەر بایرن ئامادە نەبێت بەو نرخە دەستبەرداری ببێت ئەوا هاوشێوەی دەیڤد ئالابا، ناچاردەبێت لە هاوینی 2025 بەبێ بەرامبەر دەستبەرداری دەیڤزیش ببێت.
دەیڤز لە هاوینی 2019 بەبڕی 14 ملیۆن یۆرۆ، لە ڤانکۆڤەری ئەمریکییەوە گواسترایەوە بۆ بایرن، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 165 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 28 گۆڵیشی درووستکردووە.
بەدرێسی باڤارییەکان 1 نازناوی چامپیۆنزلیگ، 5 نازناوی بۆندسلیگا، 1 نازناوی جامی جیهانی یانەکان، 1 نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، 2 نازناوی جامی ئەڵمانیا و 3 نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای بەدەستهێناوە.