ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی ریال مەدریدی کردووەتە ئەمانج

ئامانجەکانی گەنەرز گەورەن

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ، ئۆرێلین چوامینی فەڕەنسی کردووەتە ئەمانج.

رۆژنامەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی، چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئۆرێلین چوامینی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی.

بەپێی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، راهێنەرە ئیسپانییەکەی گەنەرز زۆر بە تواناکانی چوامینی سەرسامە، داوای لە بەرپرسانەی یانەکەی کردووە بەهەر جۆرێک بێت هەوڵبدەن لە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، جیا لە ئەستێرە فەڕەنسییەکە، مارتن زوبیمێندی ئیسپانی و ناوەڕاستکاری یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی یەکێکی دیکەیە لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئارسیناڵ.

خودی راهێنەرەکەی گەنەرز بە وردە چاودێری ئەستێرە تەمەن 24 ساڵانییەکەی سۆسیدادی کردووە، بە یاریزانێکی تەواو گونجاوی دەزانێت بۆ تیپەکەی.

بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی داهاتوو گەنەرز هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بۆ بەدەستهێنانیان. بەڵام بە ئەستەم دەزاندرێت ریال مەدرید دەستبەرداری ئەستێرە لاوەکەی ببێت.

مارتن زوبیمێندی

بەوپێیەی لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو لیڤەرپوول هەوڵێکی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دا، بەڵام مێرێنگی ئامادەنەبوو دەستبەرداری ببێت.

چوامینی لە هاوینی 2022 بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە گواسترایەوە بۆ ریال مەدرید، بە درێسی یانە ئیسپانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 64 یاری کردووە 1 گۆڵ و 4 ئەسیستیشی کردووە.

نازناوێکی لالیگا، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیا و نازناوێکی جامی جیهانی یانەکانی لەگەڵ لۆس بلانکۆس بەدەستهێناوە.

ئۆرێلین چوامینی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button