ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی لۆگۆی ئینتەر مەیامی دەگۆڕێت

کارێکی دەگمەن و ناوازە

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر مەیامی لۆگۆی فەرمی یانەکەی بۆ ناوی لیۆنێل مێسی دەگۆڕێت.

دووشەممەی رابردوو، لیۆێل مێسی ئەرجەنتین بوو بە یەکەم یاریزانی خولی ئەمریکی لە مێژوودا خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت، هەروەها هەشتەم خەڵاتی باڵۆن دۆری خۆیشی بوو لە کاروانی وەرزشیدا.

دوای بەدەستهێنانی هەشتەمین باڵۆن دۆر، مێسی گەڕایەوە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشداری لە مەشقەکانی یانەکەی کرد. یاریزانانی مەیامی بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان لە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە کرد و ئاهەنگێکی خنجیلانەیان بۆی ئەنجامدا.

هاوکات یانە ئەمریکییەکە وەک شانازیکردنێک، لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆی لەسەرجەم پلاتفۆڕمەکان لۆگۆی یانەکەی گۆڕیووە بۆ لۆگۆیەکی نوێی تایبەت بە ئەفسانەکەی تانگۆ.

لۆگۆ نوێیەکە بە رەنگی زێڕین خۆی دەنوێنێت، ناوی مێسی بە گەورەی تیادا نوسراوە، دوو بزنیش لە لۆگۆکە دەردەکەون وەک ئاماژەیەک بۆ “باشترینی مێژوو” لە بەشی خوارەوەی لۆگۆکە بە نوسینی ژمارە 8 ئاماژە بە هەشت باڵۆندۆرەکە کراوە، لە بەشی سەرەوەش بە زمانی ئیسپانی وشەی “پیرۆزبایی – دڵخۆشیی” نوسراوە.

لۆگۆی یانەکە لە نێوان ئێستا و رابردوودا

هەژماری فەرمی ئینتەر مایەمی لە پلاتفۆڕمی ئیکس

بابەتی زیاتر

Back to top button