ئاسیا

باشترینەکانی ئاسیا دیاری کران

Yariga App

یاریگا –

مەراسیمی باشترینەکانی ئاسیا دوای چوار ساڵ وەستان، لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو.

دوای چوار ساڵ لە دابڕان، دواجار مەراسیمی باشترینەکانی ساڵی 2022ی تۆپی پێی ئاسیا لە دۆحەی قەتەر بەڕێوەچوو. ئەم مەراسیمە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند ساڵێک وەستێندرابوو، دواجار دوێنێ ئێوارە جارێکیتر بەڕێوە چوو و گرنگترین خەڵاتیش کە بریتی بوو لە باشترین یاریزانی ئاسیا، بەخشرایە کاپتنەکەی هەڵبژاردەی سعودیە.

سالم دۆسەری کە ساڵێکی نایابی لەگەڵ هەڵبژاردەی سعودیە و یانەی هیلال بەڕێ کرد، وەکوو باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژێردرا و خەڵاتەکەشی لەلایەن شێخ سەلمان سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی پێشکەش کرا.

لە بەشی باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا کارۆ ماتسوکی لە ژاپۆن وەکوو باشترین یاریزان دەست نیشان کرا و لە بەشی فوتساڵیشدا ئێران دوو نوێنەری هەبوو، موسلیم ئولاد قوباد کە یاریزانی یانەی پاڵمای ئیسپانیایە خەڵاتەکەی بردەوە.

هەروەها خەڵاتی باشترین تیپی ناوبژیوانی ساڵ لە ئاسیاش بەم شێوەیە بەسەر ناوبژیوانەکاندا دابەشکرا.

هاجیما مۆریاسۆ دوای ئەنجامە درەوشاوەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ژاپۆن لە مۆندیالدا، خەڵاتی باشترین راهێنەری پیاوانی ئاسیای بەدەستهێنا.

سامانتا کێری ئوسترالی خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئافرەتانی ئاسیای بەدەستهێنا و بەهۆی ئامادەبوونی سامانتا لە کەمپی هەڵبژاردەی ئوسترالیا، بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئوسترالیا خەڵاتەکەیان وەرگرت.

هەروەها ئەکاونتی یانەی هیلال بەمشێوەیە پیرۆزبایی لە سالم دۆسەری کاپتنی یانەکەی کردووە کە وەک پێنجەم یاریزانی ئەم تیپە خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە ئاسیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button