گرنگترینمۆندیال

سەرۆکی بەرازیل: پێویستە مێسی ببێتە نموونەیەک بۆ یاریزانانی بەرازیلی

هێرشێکی توند بۆسەر ئەستێرەکانی وڵاتەکەی

Yariga App

یاریگا –

رۆژی دووشەممەی رابردوو، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی هەشتەم باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، سەرۆکی بەرازیلیش داوا لە یاریزانانی وڵاتەکانی دەکات لە مێسی فێربن.

لولا دا سیلڤای سەرۆکی بەرازیل هەوادارێکی گەورەی وەرزشە، بەتایبەت تۆپی پێ، لە دوایین لێدوانەکانی، هاوشێوەی هاندەرانی دیکەی وڵاتەکەی، لە ئاستی یاریزانان و هەڵبژاردەی نیشتیمانی نیگەرانە.

لولا هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئەستێرەکانی وڵاتەکەی، بە کەمتەرخەمیش لەقەڵەمیان دەدات، سەرۆکەکەی بەرازیل لەوبارەیەوە بەمشێوەیە دواوە:

پێویستە مێسی ببێتە نموونەیەک بۆ یاریزانانی بەرازیلی، چی بە پیاوێک بڵێم کە تەمەنی 36، ساڵە ساڵی رابردوو مۆندیالی بەدەستهێناوە، پیاوێک لە ئەمریکا یاری دەکات و باڵۆن دۆری بردەوە، بە واتای دیکە، پێویستە مێسی ببێتە ئیلهام بەخش بۆ ئەو منداڵانەی لەسەر تەلەڤزیۆن پیشان دەدرێن، ئەوانەی پێیان وایە دەبنە ئەستێرە و دواتر ون دەبن، رەنگە بەهۆی خۆ بەگەورە زانین بێت یاخود ژێرخانی دەرونیان نییە تاوەکو خۆیان بەرەوپێش ببەن.

دا سیلڤا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:

نیگەرانم مێسی لە ئەمریکا دەبینم، لە 43 یاریدا 30 گۆڵی کردووە و باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، دووبارەی دەکەمەوە، ئەمە لە تەمەنی 36 ساڵیدا دەیکات، ئەمە دەبێ لە مێشکی یاریزانانی لاوی ئێمەدا بچەسپێت، ئەوەی دەیەوێت باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت پێویستە پیشەگەر و خۆی بۆ یارییەکە تەرخان بکات، هەرگیز ناکرێت بڵێی پیشەگەرم و بەردەوام بچیتە ئاهەنگەکان.

سەرۆکەکەی بەرازیل لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت:

یاریزانێکی 17 ساڵان دێت و هەر زوو دەفرۆشرێت، ناتوانین چیدیکە یاریزان دروست بکەین، چەند ساڵە بەرازیل سەرکردەیەکی راستەقینەی نەبووە؟ چەند ساڵە پێم بڵێن؟ تاوەکو ئێستا بیر لە تیمی 1970 و 2002 دەکەمەوە دوا تیمی گەورەی ئێمە هی ساڵی 2006 بوو.

نیگەرانی و رەخنەکانی لولا بە روونی ئاراستەی یاریزانانی وەک نێیمار دا سیلڤا، ڤینیسیۆس جونیۆر و ریچارلسن کراون، کە بەمدواییانە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی داهاتوو. سەرقاڵی کات بەسەربردن بوون لەگەڵ چەند ئافرەتێکدا.

جیا لەوەش ئەو سێ یاریزانە و زۆرینەی یاریزانە بەڕازیلییەکانی دیکە، زۆربەی کاتەکان وەک یاریزانێکی پیشگەر هەڵسوکەوت ناکەن، کاتەکانیان لە ئاهەنگی شەوانە بەسەردەبەن و سەرنجیان لەسەر تۆپی پێ لادەچێت، ئەمەش وادەکات ژیانی وەرزشییان زۆر درێژ نەبێت و دەستکەوتەکانیشیان وەک پێویست نەبێت.

هەڵبژاردەی بەڕازیل بە باشترین هەڵبژاردەی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت، بەڵام هەڵبژاردەکە زیاتر لە 21 ساڵە بێبەشە لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی، دوایین جار کە بوونە پاڵەوانی مۆندیال لە ساڵی 2002 بوو بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆی دیاردە.

بەڕازیل لە مۆندیالی 2002

بابەتی زیاتر

Back to top button