یاریگا –
لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی رەتیكردەوە لە ئاهەنگی باڵۆن دۆر لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆكی بارسێلۆنا كۆبووبێتەوە.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە ئاهەنگێكدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لیۆنێل مێسی بۆ جاری هەشتەم توانی تۆپە ئاڵتونیەكە بباتەوە و جیاوازییەكەی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی نزیكترین ركابەری بۆ سێ تۆپی ئاڵتوونی بەرزكردەوە.
📺 Informa @JijantesFC
Joan Laporta y Leo Messi hablaron al final de la gala del Balón de Oro. El presidente agradeció a Leo sus palabras durante el discurso y se citaron para buscar la mejor fecha posible para el homenaje.
🔗 https://t.co/OGW0AKAWMl pic.twitter.com/ETbkKfoVlR
— Jijantes FC (@JijantesFC) October 31, 2023
رۆژنامەنووس جیرارد رۆمیرۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە jijantesFC بڵاویکردەوە ووتی، خوان لاپۆرتا و لیۆ مێسی لە کۆتایی ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونیدا قسەیان کردووە، هەروەها سەرۆك لاپۆرتا سوپاسی لیۆی کردووە بۆ قسەکانی لە میانی وتارەکەیدا و کۆبونەوەیان كردووە بۆ دیاریکردنی باشترین وادە بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگی رێز بۆ مێسی.
بەڵام هەر زوو لیۆ مێسی لە ستۆری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هەواڵەكەی رەتكردەوە و نووسیویەتی: تۆ دووبارە درۆ دەكەیت.