عێراقگرنگترین

حکومەتی عێراق چوار ملیار دینار دەداتە یانە دامەزراوەییەکان جگە لە یانەکانی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پاڵپشتیکردنی یانە پیشەگەرەکانی عێراقی جگە لە یانەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکاندا.

عەدنان دەرجال، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە گرنگی وەرزش کرا و کۆمەڵێک بڕیاری بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خولی ئەستێرەکانی عێراق دا.

  • بەکرێدانی یاریگاکانی سەر بە وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ ئەو یانانەی بەشداریان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کردووە (یاریگایەک بۆ یەک یاخود دوو یانە). لە لێخۆشبوون لە کرێی یاریگا، پێویستە یانەکان ژێرخانی یاریگاکان باشتر بکات.
  • دەستکاریکردنی بڕگەی (8) لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی (289ی ساڵی 2017) و گۆڕینی بۆ ئەمەی خوارەوە
    – ساڵانە حکومەتی عێراق بڕی چوار ملیار دیناری عێراق پێشکەشی یانە بەشداربووەکانی خولی پیشەگەران دەکات. بەڵام تەنیا یانە دامەزراوەییەکان دەگرێتەوە (زەورا، قوە جەوییە، تەڵەبە، شوڕتە، حدود، کەرخ، کارەبا، مینا، نەفت و نەفتی ناوەڕاست).
  • یانە دامەزراوەییەکان بڕی دوو ملیار دینار لەو مینحەی وەریدەگرن، پێویستە تایبەت بکرێت بە پێشخستنی ژێرخانی وەرزشی یاریگاکان بەمشێوەی خوارەوە
    – 850 ملیۆن دینار بۆ ژێرخان (یاریگا و باڵەخانەکان) بە گوێرەی پێوەرەکانی لالیگا.
    – 150 ملیۆن دینار بۆ بەرەپێشبردنی ئاستی مرۆیی (کارگێڕی و دارایی، بەشی یاسایی، بەبازاڕکردن، هونەری و میدیایی) یانەکان.
  • دووپاتکردنەوە لە چالاککردنەوەی بڕی (7)ی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (289ی ساڵی 2017) بۆ ئەوەی دوا جار بێت بۆ دانەوەی قەرزەکان.
  • وەزارەت و کۆمپانیاکانی پاڵپشتیکاری یانەکان پابەند دەبن بە پێشکەشکردنی نووسراوێکی دڵنیایی بانکی بەڕێژەی (50%) بۆ ئەوەی شایستەی یاریزان و راهێنەران بدرێت (ئەمە داواکارییەکی پێویستی پێدانی مۆڵەتی بەشداریکردنە لە خولی پیشەگەرانی عێراق).
  • پارەی خەرجکراو دەگەڕێتەوە دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی.

بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی نیگەرانی بەشێک لە یانەکانی لێکەوتووەتەوە، چونکە یانەی پارێزگاکان لە وەرگرتنی مینحە بێبەش کراون.

چوار یانەی هەرێمی کوردستان بەشداری لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن، ئەوانیش بریتین لە هەولێر، نەورۆز، دهۆک و زاخۆ.

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بێت، یانەکانی هەولێر، نەورۆز، زاخۆ، دهۆک، ئەمانە، کەربەلا و نەجەف لە وەرگرتنی مینحەی بێبەش دەبن و پێویستە لەسەر بودجەی تەشغیلی پارێزگاکان، بودجەیان بۆ دابین بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button