ئاسیاگرنگترین

ئەمڕۆ باشترین یاریزانی ئاسیا دیاری دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

دوای چەند کاتژمێرێک مەراسیمی خەڵاتکردنی باشترین یاریزانانی ئاسیای ساڵ لە دۆحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت و هاندەرانی تۆپی پێ لەم کیشوەرەدا چاوەڕێی ئەوەن باشترینەکانی وەرزی رابردوو دیاری بکرێت.

سالم دۆساری ئەستێرەی هەڵبژاردەی سعودیە و یاریزانی یانەی هیلالی سعودی و مۆعز عەلی ئەستێرەی هەڵبژاردەی قەتەر و ماتیۆ لاکی ئوسترالی ئەو سێ یاریزانەن کە پاڵێوراون بۆ بەدەست هێنانی ئەم خەڵاتە.

دۆساری بە بەهێزترین رکابەری ئەو خەڵاتە دادنرێت کە دەتوانێت دوای چەندین ساڵ نازناوی باشترین یاریزانی پیاوی ئاسیا بگەڕێنێتەوە بۆ سعودیە. دوایین سعوودی کە توانی ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت، ناسر ئەلشەمرانی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سعودیە و ئەلهیلال بوو کە لە ساڵی 2014 ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا.

 

بێگومان سعوودیە تا ئێستاش ریکۆردی بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزانانی مێژووی کیشوەری ئاسیای بەدەستەوەیە و تا ئێستا 5 یاریزانی سعودیە ئەم خەڵاتەیان بەدەستهێناوە کە یەکەمیان سەعید ئەلعەویران بوو کە ئەستێرەی یانەی شەباب و هەڵبژاردەی سعودیە بوو، لە ساڵی 1994 ئەم خەڵاتەی بردەوە. دوای ئەوە نەواف التمیات لە ساڵی 2000 و حەمەد مونتەشری ساڵی 2005 و یاسر قەحتانی ساڵی 2007 و ناسر شەمرانی لە ساڵی 2014 لەسەر لوتکەی ئاسیا باشترین بوون.

دوێنێ دۆساری و مۆعز عەلی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا پێش مەراسیمی دابەش کردنی خەڵاتەکە دەرکەوتن و رایانگەیاند، شانازی دەکەن کە پاڵێوراون بۆ ئەم خەڵاتە، جەختیان لەوە کردەوە کە بردنەوەی ئەو خەڵاتە پاڵنەرێکی دوو هێندە دروست دەکات بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر لە تۆپی پێدا.

سالم دۆساری، ئەستێرەی یانەی هیلال و هەڵبژاردەی سعودیە جەختی لەوە کردەوە کە دڵخۆشە بەوەی لە ڕیزی سێ پاڵێوراوانی کۆتاییدایە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا و لەمبارەیەوە گوتی:

هیوادارم ئەم خەڵاتە بۆ من یان مۆعز عەلی قەتەری بێت. سوپاس بۆ خوا کە من کاندیدم بۆ ئەم خەڵاتە، بەڵام دەستخۆشی لەو یاریزانە دەکەم کە ئەم خەڵاتە بەناوبانگە وەردەگرێت. ئەم کاندیدکردنە بەدڵنیاییەوە دەرئەنجامی ئەو ماندووبوونەیە کە کردوومانە، وە سوپاسی هاوڕێکانم لە هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانەی هیلال دەکەم، چونکە بەبێ پاڵپشتی و هاوکاری ئەوان، من ئەمڕۆ پاڵێوراو نەدەبووم.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سعودییەکان هیوادارن جگە لە سالم دۆساری، سەعد ئشێهری، rاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سعودیە، نازناوی باشترین راهێنەری ئەمساڵ بەدەستبهێنێت. گراهام ئارنۆڵد لە(ئۆسترالیا) و حاجیمی مۆریاسۆ (ژاپۆن) دوو راهێنەری سەرەکی ترن کە بەدوای بردنەوەی ئەم نازناوەدا دەگەڕێن.

ئەم یاریزانە تەمەن 23 ساڵە، جگە لە گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لە ساڵی 2022 و یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان لە ساڵی 2022 لە مەغریب، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی سعودی لە وەرزی 2021-2022 و جامی شانشینی لە 2022-2023.

بابەتی زیاتر

Back to top button