سعوودیەگرنگترین

سعودیە میوانداری مۆندیالی 2034 دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت سعودیە میوانداری مۆندیالی 2034 بکات، دوای ئەوەی ئوسترالیا لە بیرۆکەی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییەکە پاشگەزبووەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ رایگەیاندبوو، مۆندیالی 2034 لە ئاسیا یاخود ئۆقیانۆس بەڕێوەدەچێت و هەر لە سەرەتای بڕیارەکە، ناوی سعودیە و ئوسترالیا کەوتە نێو دەنگۆکان.

یەکێتیی تۆپی پێی ئوسترالیا بە فەرمی رەتیکردەوە، فایڵی خۆیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیال پێشکەش بکەن. ئێستا سعودیە بە تەنیا ماوەتەوە و ئەمڕۆ دوا وادەی پێشکەشکردنی فایڵی میوانداریکردنە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئوسترالیا بەیاننامەیەکی لەبارەی بڕیارەکە بڵاوکردەوە

تەواوی دەرفەتەکانی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034مان خستە بەرباس، لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی تەواومان کرد و گەیشتینە ئەو بڕوایەی، ناتوانین میوانداری مۆندیالی 2034 بکەین. بەڵام لە جیاتی ئەوە، پێمان وایە دەتوانین میوانداری پاڵەوانیەتی جامی ئاسیای ئافرەتانی 2026 بکەین و دواتریش میوانداری مۆندیالی یانەکانی 2029 بکەین.

مۆندیالی 2030 لە ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغریب دەکرێت، هەرچەندە فیفا بڕیاریداوە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 بەسەر دەستپێکردنی مۆندیال، هەڵبژاردەکانی ئوروگوای، پاڕاگوای و ئەرجەنتین، یاری یەکەمی پاڵەوانیەتییەکە لە وڵاتی خۆیان بکەن.

محەمەد بن سەلمان، جێنشین و حاکمی دی فاکتۆی وڵاتەکە، دیدگای 2030 بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچوونی وڵاتەکە داناوە و دەیەوێت تاوەکو 2030 پێشکەوتنێکی تەواو لە کەرتەکانی گەشتوگوزار و وەرزش دیاربێت.

جیا لە حەزە گەورەکەی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، سعودیە میوانداری مۆندیالی یانەکانی 2023 و جامی ئاسیای 2027یش دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button