ئینگلتەرا

یاریزانانی مانچێستەر یونایتد دژی راهینەرەکەیان دەوەستنەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریزانانی یانەی مانچێستەر یونایتد، لە بڕیارە تاکتیکییەکانی ئێریک تێنهاخ، راهێنەری تیپەکەیان، بەتاییبەتی لەدوای شکستیان بەرامبەر مانچستەر سیتی زۆر ناڕازین.

لەم هەفتەیەدا مانچێستەر یونایتد لە دێربی شاری مانچێستەر رووبەڕووی یانەی مانچێستەر سیتی بووەوە و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر ئەم تیپە شکستی خوارد. تێنهاخ لە چەند هەفتەی رابردوودا رووبەڕووی رەخنەی زۆر بووەتەوە. ئاستی خراپی مانچێستەر یونایتد و دەستپێکە خراپەکەی لە وەرزی نوێدا فشارێکی زۆری لەسەر ستافی تەکنیکی و یاریزانانی ئەم تیپە دروستکردووە و رۆژ لە دوای رۆژ دۆخەکە بۆیان قورستر دەبێت.

پێشتر بە تایبەتی لە دۆسیەی جێیدن سانچۆدا بە روونی دەگوترا کە هەموو یاریزانانی ئەم تیپە هێشتا متمانەیان بەم راهێنەرە هۆڵەندییە هەیە و پاڵپشتی دەکەن، بەڵام ئێستا وا دیارە دۆخەکە کەمێک جیاوازتر بووبێت.

رۆژنامەی “سەن“ی ئینگلیزی لەمبارەیەوە دەڵێت، ئێستا یاریزانانی یونایتد گومانی زۆریان لە توانای راهێنەرەکەیان هەیە و پێیان وایە لەو کاتانەیدا لە لە رووی ئەنجامەوە لە دوای رکابەرەکانیانن، تێنهاخ ناتوانێت بڕیاری باش و یەکلاکەرەوە بدات تاوەکوو بتوانێت دۆخەکە لە بەرژەوەندی تیپەکەی کۆتایی پێبهێنێت.

لەم هەواڵەدا جەخت لەوە دەکرێتەوە کە یاریزانانی یونایتد، لە دانانی ڤیکتۆر لیندێلۆف لە پۆستی بەرگری چەپ لەبری سێرجیۆ ریگیلۆن، هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی برۆنۆ فێرناندێز لە ناوچە لاوەکییەکانی یاریگا رازی نین. ئەمەش دەتوانێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا کێشەیەک بۆ تێناخ و کارەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ تیپەکە دروست بکات و تەنانەت ببێتە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی لە مانچستەر یونایتد.

شەیتانە سوورەکان لەم وەرزەی پرێمەرلیگ دا، لەکۆی ئەنجامدانی 10 یاری 5 یارییان بردووەتەوە و 5 یاریش دۆڕاون، بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پلەی هەشتەمی رێزبەندیەکەدا دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button