جیهانگرنگترین

لیۆنێل مێسی پەیامێكی بڵاوكردەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریكی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

شەوی رابردوو لە ئاهەنگێكدا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لیۆنێل مێسی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023ی بردەوە.

هەریەك لە یاریزانان ئێرلینگ هالاند، كیلیان ئێمباپێ، رۆدری، كێڤن دی برۆین و لیۆنێل مێسی ركابەری گەورەی بردنەوەی خەڵاتەكە بوون، دواجار پاڵەوانی جیهان تۆپە ئاڵتونیەكەی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا بردەوە.

كەمێك پێش ئێستا لیۆنێل مێسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە:

تەنیا دەتوانم وشەی سوپاسگوزاری پێشكەش بە هەموو خەڵكی جیهان بكەم، ئەوانەی بە درێژایی ژیانی پیشەییم پشتگیریان كردووم، بەتایبەت دەمەوێت ئەو خەڵاتەیان بۆ دابنێم، لەگەڵ خێزانەكەمدا كە هەموو كات لە تەنیشتم بوون.

ئەم تۆپی ئاڵتوونییە دەمەوێت لەگەڵ هاوڕێكانم لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ستافی راهێنەران بەشی بكەم، چونكە بە بێ ئەو مۆندیالەی كە بەدەستمانهێنا مەحاڵ بوو بیبەمەوە.

پیرۆزبایی لە براوەی سەرجەم خەڵاتەكان دەكەم و زۆر سوپاس بۆ ئێوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button