یاریگا
لیۆنێل مێسی لە کۆتا رۆژی تەمەنەکانی جارێکی دیکە ئەوەی سەلماند یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و بۆ جاری هەشتەم لە کاروانی وەرزشی خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.
لیۆ سەرەتای دەرکەوتنی لە ساڵی 2004 بە درێسی بارسێلۆنا بوو، ئەو کات کەم کەس هەبوو پێشبینیئەوە بکات، لیۆ هەرچی دەستکەوتی تاکە کەسی هەیە بتوانێت بەدەست بێنێت و هەشتجاریش خەڵاتیباڵۆن دۆر بباتەوە.
مێسی سەرەتا لە ساڵی 2009 خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە، بەڵام ئەمە کۆتا خەڵاتی نەبوو و هەر لەو ساڵەسەردەمی لیۆ دەستی پێکرد.
ئەستێرەکەی تانکۆ لەو ساڵانە کە بە ئاواتی بەدەستهێنانی مۆندیال بوو، لە ساڵەکانی 2010 و 2011 و2012 سێجاری دیکە لەسەر یەک خەڵاتەکەی بردەوە.
مێسی دوای بەدەستهێنانی چوارەم خەڵاتی باڵۆن دۆر لە ساڵی 2012 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد وبووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا چوار جار لەسەر یەک خەڵاتەکە بباتەوە.
لیۆ لەگەڵ ئەوەی خاوەنی زۆرترین خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو، بەڵام هەمیشە خەونی ئەوە بوو ناسناویمۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بباتەوە.
مۆندیالی ساڵی 2014 یەکێک لە یادگارییەکانی لەبیر نەکراوەکانی مێسی و هاندەرانی تانگۆ بوو، چونکەدوای دەرکردنیان لە مۆندیال وازهێنانی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی راگەیاند.
خاوەنی زۆرترین خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، لە ساڵی 2015 جارێکی دیکە باڵۆن دۆری بردەوە وبووە خاوەنی پێنجەم باڵۆن دۆر، لەو ساڵانە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەردەوام رکابەری دەکرد.
لە ساڵانی 2019 و 2021 مێسی دوو خەڵاتی دیکە باڵۆن دۆری بردەوە و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووداحەوتجار خەڵاتەکە بباتەوە.
ساڵان هاتن و چوون مێسی گەیشت بە خەونەکەی و لە ساڵی 2022 ناسناوی مۆندیالی لەگەڵ ئەرجەنتینبردەوە.
ئەو ناسناوەی مێسی بووە رێخۆشکەر بۆ ئەوە بۆ جاری هەشتەم خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە و لیۆلەمساڵدا واتە 2023 جارێکی دیکە خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە.