ئیسپانیا
چوامینی: گاڤی هۆکاری پێکانی من نەبوو
یاریگا
ئۆرێلیەن چوامینی، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی بوو، ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت.
ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی بەهۆی ئەم پێکانەی، نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و چاوەڕێ دەکرێت سەرەتای ساڵی داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.
چوامێنی ئەمڕۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاویکردەوە، گاڤی ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا هۆکاری پێکانی ئەو نەبووە، بەڵکو لە کۆتایی نیوەی یەکەم تووشی پێکان بووم.