کوردستان

بۆ جاری چوارەم هەولێر بووە پاڵەوانی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی

رۆژی چوارشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 36یەمی خولی بژاردەی عێراق بۆ تۆپی پێی، یانەی هەولێر لە شاری بەغداد بووە میوانی یانەی تاجی.

یانەی هەولێر
یانەی هەولێر

لەم یارییەدا یانەی هەولێر هەر لە سەرەتاوە کۆنترۆڵی یارییەکی کرد بەمەبەستی تۆمارکردنی سەرکەوتن بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە پاڵەوانی خولی بژاردەی عێراق، بەڵام بەهۆی پلەکردنی یاریزانان چەندین هەلی ئاسانی گۆڵ تۆمارکردنیان لە دەستدا، تا ناوبژیوان فیکەی تەواوبوونی یارییەکی لێدا بە یەکسانبوونی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر کۆی خاڵەکانی گەیاندە 78 خاڵ و پێش تەواوبوونی خولی عێراق بە دوو هەفتە یانەی هەولێر بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی بژاردەی عێراق بۆ وەرزی ئەمساڵ بۆ جاری چوارەم دوای ئەوەی رکابەری یانەی هەولێر، یانەی قوە جوییە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ بەرانبەر لەگەڵ یانەی مینا دۆرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close