یاریگا –
یانەی ریال مەدرید، لە دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی دوێنێی بەرامبەر بارسێلۆنا، ئەمڕۆ تووشی شوکێکی گەورە بوو لە دوای ئەوەی پشکنینە پزیشکیەکان دەریان خست ئۆرێلیەن چوامینی تووشی پێکان بووە.
یانەی ریال مەدرید بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لە تواناکانی چوامینی بێبەش دەبێت و تاوەکوو ساڵی داهاتوو چوامینی ناتوانێیت بەشداری هیچ یارییەک بکات.
بەپێی زانیارییەکانی تیمی پزیشکی یانەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمی یانەکەدا ئاماژەیان بەوە کردووە، دوای ئیل کلاسیکۆ، چوامێنی تووشی شکانی ئێسکی دووەمی پەنجەی پێی چەپی بووە، هەرچەندە تا ئێستا کاتی وردی گەڕانەوەی رانەگەیەندراوە، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، پێکانی لەو شێوەیە پێویستی بە دوو مانگێک هەیە تا چاک ببێتەوە. لە کاتێکدا جەیمس رۆدریگێز پێشووتر لە ریال مەدرید تووشی هەمان پێکان بوو و بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دوورکەوتەوە.
چوامینی پارچەى سەرەکى یانە مەدریدیەکەیە لە پێگەى بەرگریى ناوەڕاست و بەدڵنیاییەوە ئامادەنەبوونى ئەو یاریزانە زیان بە تیپەکە دەگەیەنێت. بۆ نموونە لە دێربی مەدریددا ئەو لەسەر کورسی یەدەگ بوو یانەکە تووشی شکست بوو. لە دوای دووورکەوتنەوەی بەرگریکارەکە پێدەچێت ئێدواردۆ کاماڤینگا جددیترین بژاردە بێت بۆ جێگرتنەوەی.