ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی دێربی مانچێستەر

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی پێش یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی پرێمەرلیگ.

بۆ ئەو یارییە شەیتانە سوورەكان لە تواناكانی هەریەك لە جەیدن سانچۆ، لیساندرۆ مارتینێز، لوك شۆو، تایرل مالاسیا بێ بەش دەبێت و گومان لە بەشداریكردنی وان بیساكا دەكرێت.

سیتیزن بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی كێڤن دی برۆین بەهۆی پێكانەوە و مانوێل ئاكانجی بەهۆی كارتی سوورەوە بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: دالۆت، ڤاران، ماگوایەر، ریگولیۆن

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ماكتۆمینای ، ماونت ، برۆنۆ فێرناندێز

هێڵی هێرشبردن: هۆیلوند ، راشفۆرد

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێزئێدەرسن

هێڵی بەرگری: وۆلكەر ، دیاز ، ڤاردیۆڵ

هێڵی ناوەند: ستۆنز ، رۆدری، ئالڤارێز ، بێرناردۆ سێلڤا

هێڵی هێرشبردن: دۆكو، هالاند ، گرێلیش

مانچێستەر سیتی بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێت و شەیتانە سوورەكانیش بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button