ئەمریکای باکوور/باشوور

ڕۆبەرتۆ کارلۆس بەیەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا

یاریزانی بەڕازیلی ناودار ڕۆبەرتۆ کارلۆس وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

کارلۆس باشترین ساڵەکانی ژیانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەسەربردووە و لە نێوان ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٠٦ دا ١٢٥ یاری بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجامداوە.

لە مینانەی ژیانی وەرزشیدا ٨٢٠ یاری بۆ ئەو یانانە ئەنجامداوە کە یاری بۆ کردوون و ٢٣ نازناوی لەگەڵدا بەدەستهێناون. کارلۆس لە تەمەنی ٣٩ ساڵیدا وازی لە یاریکردن هێنا و دواین ساڵەکانی ژیانی لە یانەی ئانژی ڕووسی بەسەربرد  و هاوکات یاریدەدەری ڕاهێنەریش بوو لەو یانەیە.

وابڕیارە بۆ ڕێزگرتن لە کارلۆس یارییەکی دۆستانە لە نێوان ریاڵ مەدرید و ئانژی دا ئەنجام بدرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close