یانەی چوارقوڕنە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ چەندین یاریزانی بە توانا واژۆکردووە بە مەبەستی کێبڕکێ کردن لە خولەکە و بە دەستهێنانی پلەیەکی باشی ڕیزبەندی.
یانەکە چەند ڕۆژێکە کەوتۆتە بەر تانەی چەند کەسێک کە گوایە یانەی چوارقوڕنە لە ڕێگەی پارەی مۆلیدە وە داوا لە ماڵەکان کراوە هاوکاری یانەکە بن و بڕێک پارە پێشکەشی یانەکە بکەن، بەڵام کەمێک لە مەوبەر کارگێڕی یانەی چوارقوڕنە لە بەیاننامەیەک ڕونکردنەوەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن :
وەرزشدۆستانی خۆشەویست
دڵسۆزان و خەمخۆرانی یانە
چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک لە شەقامی وەرزشی بڵاوکراوەتەوە، لێرە و لەوێ تەلەفۆن دەکرێت ، گوایە یانەکەمان لە ڕێگەی پارەی مۆلیدەکانەوە بڕێک پارەی کۆکردۆتەوە ، ئێمە لە یانەی وەرزشی چوارقوڕنە ئەو هەواڵانە بە ناڕاست دەزانین و بە هەوڵێکی تێکدەرانەی شەقامی وەرزشی دەزانین و بەداخەوە چەند کەسێک کە چاویان بەسەرکەوتنەکانی یانەکە و یەکڕیزیی و سەرکەوتوویی ستافی کارگێڕی هەڵنایە لەپشت ئەم پڕوپاگەندان.
وەکو یانەی وەرزشی چوارقوڕنە لەم دۆخە سەختە داراییەی هاوڵاتیان و دڵسۆزانی شارە جوانەکەمان کە هاوکار نەبین دڵنیابن قبوڵی هیچ ڕێگەیەکمان نیە ببینە بارگرانی بۆ سەرگیرفانی خەڵکی خۆشەویستی خۆمان .
بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە ، هەر کەسێک یان خۆشەویستێکی یانەکەمان گومانی لە هەر هاوکاری و پارەیەک هەیە با بێت بە دواداچوون بکات و ئێمەش پشتیوانی دەبین ، بەڵام ناکرێت و نابێت قبوڵی کەسانێک بکەین بێ ئەوەی ڕۆژێک له دەرگای یانەکەتانی دابێت لە شەقام بوختان و قسەی دور لە ڕاستی و چەواشەکاری بۆ وەرزشی جوان و ڕاستەقینەی شارەکەمان هەڵبەستێ و دڵی ڕەشی بەرامبەر بەسەرکەوتنەکان و پێشکەوتنی وەرزشی چوارقوڕنە و یانەی وەرزشی چوارقوڕنه هەڵنێت.