ئانچێلۆتی: ئێمە تەنها سێ خاڵمان بەدەستهێناوە
یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە گەڕی یازدەی لالیگا گووتی
ئەگەر بمانەوێت ئەم یارییە بدۆڕێنین، دەبێت بەشێوەیەکی جیاواز ئەنجامی بدەین، بە ووزە و چڕی و بەهێزی زیاتر لە رکابەرەکەمان، ئەوەی یاریزانەکانمان لە گێمی دووەمدا کردیان، ئەوە بوو بڕوایان پێکردم و جێبەجێیان کرد ئەوەی لە نیوەی یەکەمدا پێمگوتوون
ئانچێلۆتی لەبارەی سێ خاڵی یارییەکەش گووتی
لەڕووی ژمارەوە بردنەوەی ئەمڕۆ تەنها سێ خاڵە لە یاریگایەکی زۆر سەختدا، پێنج یاریی سەختمان لەدەرەوەی یاریگای خۆمان بەرامبەر ئەتلەتیک، سێڤییا، ئەتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا و جیرۆنا ئەنجامدا و کاری زۆر باشمان کرد، وەرزەکە زۆر درێژە بۆ هەمووان. بارسێلۆنا تیپێکی گەورەیە و دەبێت شەڕ بکەین تا کۆتایی
راهێنەرەکەی مێرنگی لەبارەی بێلینگهام و کاریگەری لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر گووتی
پێگەی بێلینگهام لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر؟جود یاریزانێکە جیاوازییەکی زۆر دروست دەکات، پێگەی ئەو لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر؟ نازانم، نەمدەزانی ڕۆژی دووشەممە ئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی هەیە و ئێمە زۆر گرنگی بەم بابەتە نادەین
کارلۆ لەبارەی ئاستی ڤینیسیوس دەڵێت
ڤینیسیۆس؟ تاکە بەربەست ئەوەیە کە بەرامبەر ئاراوخۆ بوو، بەرگریکارێکی گەورەیە، لە گێمی دووەمدا زیاتر ماندوو بوو