ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید ترسی لە ئەستێرەیەکی لاوی بارسێلۆنا هەیە

مەترسی راستەقینە...

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ شەممە لە یارییەکانی گەڕی 11ـی لالیگا، کاتژمێر 17:15 بە کاتی کوردستان، بارسێلۆنا لە کلاسیکۆی جیهان یاریگای مۆنجویک میوانداری ریال مەدرید دەکات.

ئەوەی پێشبنینی نەکراو بوو گەڕانەوەی ئەستێرە پێکراوەکانی بارسێلۆنا بوو، کە دوێنێ سەرجەمیان گەڕانەوە مەشقەکانی یانەکەیان و ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید.

بەڵام پەێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مارکا، سەرەڕای ئامادەبوونی، یارزانی وەک جۆاو فێلیکس، رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و جواو کانسێلۆ و پێدری، ترسی گەورەی ریال مەدرید لە فێرمین لۆپێزە، کە لەگەڵ بارسا بە کاتێکی نایابدا تێدەپەڕێت.

کارلۆ ئانچێلۆتی پێیوایە لۆپێز دەتوانێت گەورەترین مەترسی بۆسەر تیپەکەی درووستبکات، ئەگەر یاریزانەکە هەمان ئەو ئاستەی بەرامبەر شاختار پێشکەشیکرد، بەرامبەر مەدرید دووبارەی بکاتەوە، ئەوە ترسەکەی ریال مەدرید لەجێگای خۆیدا دەبێت.

فێرمین لۆپێز بەرامبەر ریال مەدرید

لۆپێزی تەمەن 20 ساڵان لە کلاسیکۆی دۆستانەی ئەم وەرزە گۆڵێکی نایابی لە ریال مەدرید کرد، هەر لەم وەرزە 9 یاری فەرمی بە درێسی یانەکەی کردووە، 2 گۆڵی کردووە و گۆڵێکیشی درووستکردووە.

دوایین مەشقەکانی بارسێلۆنا بەر لە کلاسیکۆ

دوایین مەشقەکانی ریال مەدرید بۆ کلاسیکۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button