پێدری چەندەمین کلاسیکۆیە بێ بەش دەبێت؟
یاریگا
پێدری ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بە ئومێدەوە دەیڕوانیە یەکەم یاریی کلاسیکۆی ئەم وەرزە و بە هیوا بوو بتوانێت پێکانەکەی تێپەڕێنێت و بەشداری ئەو یارییە گرنگ و چارەنوسازە بکات.
ناوەڕاستکارە لاوەکەی بلاوگرانا هەر لە سەرەتای ئەم وەرزە پێکانێکی ناوەختە روویتێکرد و بەم هۆیەوە تاوەکو ئەم ساتە لە یاریگاکان دابڕاوە، تیمی پزیشکی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا لەو ماوەیە هەوڵی زۆریاندا ئەو یاریزانە لاوە بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بوو و پێدری جارێکی دیکە لە یاریی کلاسیکۆ بێ بەش دەبێت.
گەوهەرەکەی بارسێلۆنا پێشتر سێ جاری دیکە لە کلاسیکۆ بێ بەش بووە، واتە ئەمجارەیان دەبێتە چوارەم کلاسیکۆ پێدری بەهۆی پێکان لێی بێ بەش دەبێت و بەشداری ناکات.
پێدری پێشتر بە درێسی بارسێلۆنا 6 یاریی بەرامبەر ریال مەدرید کردووە، خاوەنی 2 گۆڵ و ئاسیستێکە و لەو 6 یارییەش 2 یاریی براوە بووە و لە 4 یاریش دۆڕاوە.