یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە یارییەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.
وا بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یانزەیەمی لالیگای ئیسپانیا.
😎 ¡Feliz miércoles, #Madridistas! 😎 pic.twitter.com/2dY1qdOasz
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 25, 2023
لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵی TVE جود بێڵینگهام سەبارەت بە ئامادەبوونی بۆ كلاسیكۆ ووتی:
بەڵێ هەست بە باشی دەکەم و کار لەسەر ئەوە دەکەم لە باشترین بارودۆخدا بگەمە یارییەکە، هەستم بە هەندێك ناڕەحەتی کرد، بەڵام باشم و لە كلاسیكۆ دەبم، هیوادارم ئەنجامێکی نایاب بەدەست بهێنین.
رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا؟
بەڕاستی پەرۆشم و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو ساتەم، ئەو رکابەرییەكە کە زۆر رێزی لێدەگرین، زۆر پەرۆشم و یارییەكی سەرنجڕاكێش دەبێت زۆر چێژی لێ وەردەگرم.
باشترین یادگاریت لە كلاسیكۆ؟
ئاهەنگگێڕانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەسەر شێوازی كاڵما كاڵما.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگی خولی ئیسپانیای گرتووە و بارسێلۆناش بە 24 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت.