ئەرشیڤ

هاوسەری ئیکاردی بە گریانەوە باس لە تووشبوونی بە شێرپەنجە دەکات

Yariga App

یاریگا –

واندا نارا، هاوسەری ماورۆ ئیکاردی یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی یانەی گالاتاسارای، لەکاتی باس کردنی توشبوونی بە  شێرپەنجەی خوێن، لەبەردەم کامێرادا دەستی بە گریان کرد.

ئەم دوو هاوسەرە یەکێکن لە هاوسەرە بەناوبانگەکانی جیهان. دوای هەشت ساڵ لە پەیوەندی، واندا و ماورۆ جیابوونەتەوە و بەم دواییە دووبارە هاوسەرگیریان کردەوە.

هاوسەرەکەی ماورۆ ئیکاردی کە زیاتر لە 17 ملیۆن فۆڵۆوەرزی لە ئینستاگرام هەیە، کاتێک لە پرۆگرامێکی تەلەفیزتۆبیدا باسی شێرپەنجەی خوێنی دەکرد، کە لە هاویندا درکی پێکردوە، نەیتوانی پێش فرمێسکەکانی بگرێت و بە دڵێکی پڕەوە بەمشێوەیە گێڕایەوە:

دەبوو سەفەری میلان بکەم، هەر جارێک دەچمە ئەوێ پشکنین دەکەم، ئەنجامەکان نائاسایی بوون و پزیشکەکان دەستیان کرد بە بینینی شتێکی نائاسایی کە دواتر دەرکەوت شێرپەنجەیە.

من پێم وایە مانەوە لەسەر پێیەکانم نموونەیەکی باشە بۆ منداڵەکانم و کاتێک ئەم ئەزموونە دەبینن، بەتایبەتی مناڵە بچوکەکانم کە نازانن چی بەسەر دایکیاندا هاتووە، ئەوان هەست دەکەن هەموو شتێک باشە. منیش بەردەوام دەبم لەوەیکە نیشان بدەم کە باشم.

لەدرێژەی قسەکانیدا گوتیشی:

هەوڵ دەدەم بە هەمان هێزی پێشوو بژیم و ژیانم خۆش بوێت. من هەمیشە پێم وابوو هیچ شتێک لە تەندروستی گرنگتر نییە، ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر وابیردەکەمەوە. وە دەمەوێت لەگەڵ ئەو کەسانە کاتەکانم بەسەر ببەم کە خۆشم دەوێن، خەمی ئەوەم نییە خەڵک چی لەبارەمەوە دەڵێن و ئەوەش گرنگترین شتە.  هەست دەکەم هێزی بزوێنەری خێزانەکەمم، ئەگەر من بکەوم هەموویان وەک دۆمینۆ دەکەونە خوارەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button