ئینگلتەراگرنگترین

مارتینێز: دەمەوێت هاوشێوەی مۆندیال، چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم

Yariga App

یاریگا –

ئێمیلیانۆ مارتینێز دەیەوێت نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا بەدەستبهێنێت.

لە دوای گەیشتن بە خەونی بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی، ئێستا گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە چاوی بڕیوەتەوە، بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ. لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، مارتینێز دەڵێت

ئەگەر سەیری چاوپێکەوتنەکانی سەرەتای گەیشتنم بە ئاستۆن ڤیلا بکەن، دەبینن بەردەوام باسم لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ کردووە. پێم وایە رۆژێک ئەم یانەیە بە دەستکەوتێک جێدەهێڵم، جا چامپیۆنزلیگ یاخود هەر نازناوێکی دیکە بێت. ئەم یانەیە دەیەوێت بگاتە چامپیۆنزلیگ و نازناوەکە بباتەوە. گەورەترین گفتوگۆی من لەگەڵ یونای ئێمری، چۆنیەتی گەیشتنە بەو ئامانجە.

مارتینێز باسی پلانەکانی لە ڤیلا دەکات

پلانی گەورە لەم یانەیە داڕێژراون، من بۆ کات بەسەر بردن لێرە نیم، لەوەتەی هاتوومەتە ئێرە، بەردەوام بەرەوپێش چووین. ئامانجی سەرەکی من، گەیاندنی ئاستۆنە بە چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی نازناوێکە.

لە دوای ئەوەی یونای ئێمری، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرت، بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو بە ئاستی یانەکەوە دیارە و لە وەرزی رابردوودا، پلەی حەوتەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و ئێستاش لە پلەی پێنجەمدایە، شەش یاری بردووەتەوە لە کۆی 9 یاری.

ئاستۆن ڤیلا ئەمشەو لە کۆنفرانسلیگ رووبەڕووی ئالکمار دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button