ئینگلتەرا

گۆدیانسن : تەنها لەم بارەدا رەنگە هازارد لە چێڵسی بمێنێتەوە

تادێت گواستنەوەی ئێدین هازارد بۆ ریاڵ مەدرید نزیک دەبێتەوە، بەڵام یاریزانێکی پێشووی چێڵسی پێی وایە دەکرێت ئەو یاریزانە بمێنێتەوە ئەگەر بلوز یۆرۆلیگی ئەم وەرزە ببەنەوە.

هازارد دەیەوێت خەونی منداڵی بەدیبهێنێت و پەیوەندی بکات بە مەدرید بۆ بردنەوەی ناسناوی زیاتر بەڵام گۆدیانسن دەڵێت

هازارد لە نزیکەوە ناناسم بەڵام هەمیشە ستایشی چێڵسی کردووە و چەند دڵخۆشە لەوێ، ئەو ئامانجی بەرزی هەیە و رەنگە سەرکەوتن بۆ خولی پاڵەوانەکانی رابردوو کاریگەری هەبێت لەسەر مانەوەی، وە یاخود بردنەوەی یۆرۆلیگی ئەم وەرزە، پێم وایە تەنها لەم ئەگەرەدا دەمێنێتەوە

هازارد لەم وەرزەدا ١٩ گۆڵی هەیە و زۆرترین ئەو یاریزانەیە لە وەرزێکدا بەڵام بەگوێرەی میدیاکان پەیوەندیکردنی بە ریاڵ مەدریدەوە تەنها پەیوەستە بە کاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button