یاریگا –
گوتەبێژی یانەی بارسێلۆنا مایکێل کامپس، سوکایەتی بە ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری یانەی ریال مەدرید کرد بەڵام هەر زوو توییتەکەی سڕییەوە.
شەوی رابردوو ڤینیسیۆس یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی یانەی ریال مەدرید لە یارییەکەی بەرامبەر پراگا. لە شەوێکدا کە ریال دوور بوو لە رۆژانی لوتکە، توانی بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ڤینیسیۆسیش توانی گۆڵێک تۆمار بکات.
لەکۆتایی یارییەکەدا ئەستێرە بەڕازیلییەکە وەک باشترین یاریزانی نێو یاریگا دەست نیشانکرا، بەڵام بەشێک لە کارەکانی لە یاریگادا بووە هۆی تووڕە بوونی یاریزانانی بەرامبەر و هاندەرانی یاریگاکە.
بۆ نموونە لە یەکێک لە دیمەنەکاندا ڤینی لە بەرامبەر سالازار یاریزانی پراگادا بەبێ هۆکار هەوڵی دریبڵی دا. دریبڵەکان هیچ ئەنجامەکی نەبوو و لە کۆتاییدا تۆپەکەی دا بە هاوتیمییەکەی.
راستەوخۆ دوای ئەم دیمەنە، مایکێل کامپێس، گوتەبێژی دەستەی کارگێڕی بارسێلۆنا و ئەندامی فەرمی یانەکە، تویتێکی مشتومڕاوی دژی ڤینیسیۆس بڵاوکردەوە، کە دوای ماوەیەکی کەم سڕیەوە.
کامپس بە تووڕەییەوە نووسیوبووی:
ئەمە تویتێکی رەگەزپەرستانە نییە”. ڤینیسیوس شایەنی زلەیەکە کە رۆڵی گاڵتەجاڕی گێڕاوە و گاڵتە بە بەرامبەرەکەی دەکات! ئامانج و هۆکاری ئەم جووڵە دراماتیکیانە چی بوو؟
تویتێک کە مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و تەنانەت لە بەرنامەکەی ئێل چیرینگیتۆشدا باس لەوە کرا کە پێویستە لە بارسێلۆنا دەربکرێت بەهۆی ئەم سوکایەتییەوە.
ئەم توییتە بووە هۆی تووڕە بوونی رۆدریگۆ و رەخنەی لە میکێل کامپسی بارسێلۆنا گرت، دوای ئەوەی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ڤینیسیۆس جونیۆری هاوڕێی بە ‘گاڵتەجاڕ’ ناوبرد. رۆدریگۆ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئێل چیرینگویتۆ سەبارەت بە تویتەکەی کامپس گوتی:
نازانم دەتوانم قسە بکەم یان نا، هەمیشە هانمان دەدەن قسە نەکەین، بەڵام شتێکی بەزەییدارە. زۆر شت نییە بۆ گوتن، ئەم کارە زۆر ناشرینە.
هەرچەندە کامپس تویتەکەی سڕییەوە، بەڵام ریالییەکان پێیان وایە هەنگاوەکەی نابێت بێ وەڵام بێت.