سعوودیە

سادیۆ مانێ دەبێتە سەرۆکی یانەیەک

Yariga App

یاریگا –

سادیۆ مانێ، یاریزانی باڵی یانەی نەسری سعودی، دوای تەنها دوو مانگ پەیوەندی کردن بە لە تیپی نەسر، لە ماوەی داهاتوودا بە نیازە لە تۆپی پێدا وەبەرهینان بکات.

سادیۆ مانێ لە گواستنەوەی هاوینەی ئەم دواییەی یانەی بایرن میونشن بە بڕی 37 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کرد. ئەستێرە سەنیگالییەکە بە خێرایی بەهای خۆی سەلماند و 8 گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی لە 14 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمارکرد.

بەپێی ئەوەی رۆژنامەی “La Journal Du Centre” فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، سادیۆ مانێ لە لێواری کڕینی یانەیەکی پلە چواری فەڕەنسادایە، ئەم رۆژنامە فەرەنسییە روونیکردووەتەوە کە سادیۆ مانێ لە ئێستاوە دەستیکردووە بە دانوستان بۆ کڕینی یانەیەکی بەناوی بێرگێس فۆت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە سەرەتاییەکانی نێوان یاریزانی پێشووی لیڤەرپول و شێخ سێلا سەرۆکی یانەی بێرگسفۆت سێ ساڵ لەمەوبەر لەکاتی دروست بوونی یانەکەدا بووە.

دوای ئەم ماوەیە، سەرجەم وردەکارییەکان بە فەرمی کۆتایی پێهاتووە، بە مەرجێک لە چەند رۆژی داهاتوودا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەپێی ڕۆژنامە فەرەنسییەکە رادەگەیەنرێت.

ئامانجی سادیۆ مانێ بریتییە لە وەرگرتنی یاریزانی نوێ و دروستکردنی تیپێکی بەهێز کە بتوانێت لە تۆپی پێی فەرەنسا پێشبکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button