یاریگا –
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی نەسڕ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پیرۆزبایی لە یانەکەی دەکات.
شەوی رابردوو نەسڕی سعودی لە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا میوانداری دوحەیلی قەتەری کرد، بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ و گۆڵێکی سادیۆ مانێ و تالیسکا یارییەکەی بە ئەنجامی 4-3 بردەوە.
یارییەکە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی یانەی نەسڕ، هەر بۆیە رۆناڵدۆ پاش یارییەکە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە، نوسیوییەتی:
کریستیانۆ لە ئینستاگرام: شەوێکی تایبەت لە ریاز، 3 بردنەوە لە 3 یاریدا، لە پێشەنگی کۆمەڵەکەمانداین، 💛💙
یادی 68 ساڵەی دامەزراندنی نەسڕ پیرۆزبێت. 🙌🏻
Incredible atmosphere in the stadium tonight.
Happy with the win and we keep working hard every game.
Thank you to the fans for such a lovely tribute also💙💛 pic.twitter.com/HHTvniolCJ— Cristiano Ronaldo (@Cristiano) October 21, 2023
ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لە سەرەتای ئەمساڵ بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد، بە درێسی یانە سعودییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 32 یاری کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵیشی درووستکردووە.
هاوکات یانەی نەسڕ لە ساڵی 1955 دامەزراوە، یانەکە تا ئێستا 28 نازناوی فەرمی بەدەستهێناوە.