ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارەكانی پێش یارییەكەی نێوان بارسێلۆنا و شاختار

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سێیەم یاری خۆی لە قۆناخی كۆمەڵەكانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 19:45 بارسێلۆنا لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری شاختار بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بارسێلۆنا لە كۆمەڵەی هەشتەم دێت شانبەشانی هەریەك لە یانەكانی پۆرتۆ، شاختار و رۆیاڵ ئانتفیرپ.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان بارسێلۆنا و شاختار:

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و شاختار پێشتر 9 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە یانە كەتەلۆنییەكە لە شەش یاریدا براوە بووە و یانە ئۆكراینیەكەش دوو یاری بردووەتەوە و یارییەكیش یەكسان بوون.

یانەیاریبردنەوەیەكسانگۆڵكردن
بارسێلۆنا96 118
شاختار28

چەند ئامارێك پێش یارییەكە.

– لە ئەگەری بردنەوەیان لە یارییەكەی ئەمڕۆدا ئەوا بارسێلۆنا ژمارەی بردنەوەكانیان لە چامپیۆنزلیگ بۆ 200 بردنەوە بەرز دەكەنەوە لە دوای كردنی 342 یاری لەو پاڵەوانیەتیەدا.

– لیۆنێل مێسی گۆڵكاری مێژوویی بارسێلۆنایە لە چامپیۆنزلیگ بە 120 گۆڵ لە 149 بەشداریكردنیدا، لویز ئەدڕیانۆ گۆڵكاری مێژووی شاختارە لە خولی یانە پاڵەوانەكاندا بە 20 گۆڵ لە 41 یاریدا.

ریزبەندی گۆڵكارانی یارییەكانی نێوان بارسێلۆنا و شاختار:

ریزبەندییاریزانگۆڵیانە
1لیۆنێل مێسی3بارسێلۆنا
2هانس كرانكل3بارسێلۆنا
3ئەلێكساندەر گلادكی2شاختار
3یولیۆس ئاجاهوا2شاختار
5رۆناڵدینیۆ1بارسێلۆنا

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا بەرامبەر یانە ئۆكراینیەكان:

یانەیاریبردنەوەیەكساندۆڕان گۆڵكردنگۆڵلێكران
دینامۆ كیێڤ1410132616
شاختار9612188
كۆی گشتی2316254424

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی شاختار بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان:

یانەیاریبردنەوەیەكساندۆڕانگۆڵكردنگۆڵلێكران
بارسێلۆنا9216818
ریال مەدرید82151120
سێڤییا4022710
سێلتا ڤیگۆ411213
ريال سۆسێداد220060
ڤالێنسیا201124
ئاتلێتیك بلباو201101
كۆی گشتی3177173556

 

 

ریزبەندی كۆمەڵەی هەشتەم:

بابەتی زیاتر

Back to top button