ئینگلتەراگرنگترین

واتکینس، هالاند و سڵاح توشی کێشە دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئۆلی واتکینس، هێرشبەری یانەی ئەستۆن ڤێلا، لە پێشکەش کردنی ئاستە بەرزەکەی لە پرێمەرلیگ بەردەوامە.

ئەستۆن ڤێلا لە قۆناغی نۆیەمی پرێمەرلیگدا بە ئەنجامی 4-1 وێستهام یونایتدی شکست پێهینا و بێگومان واتکینس هۆکاری سەرەکی ئەم بردنەوەیە بوو.

واتکینس گۆڵی سێیەمی تیپەکەی لە یاریی سێیەمی ڤیلا پارک تۆمارکرد، بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی تا ئێستا لەم وەرزەدا گەیاندە 5 گۆڵ جیا لە 5 ئەسیست کە کردوویەتی.

ئۆلی واتکینس رکابەرییەکی توندی رکابەرەکانی کە بریتین لە محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول و ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی دەکات.

یاریزانە تەمەن 27 ساڵەکە بووە سێیەم یاریزان کە لەم وەرزەدا لە خولی نایابی ئینگلیزیدا کاریگەری لەسەر کردنی 10 گۆڵ هەبووبێت، دوای محەمەد سەڵاح و ئێرلینگ هالاند کە هەریەکەیان کاریگەرییان لەسەر 11 گۆڵ هەبووە.

لەوکاتەوەی ئونای ئێمری لە مانگی نۆڤەمبەری 2022 پۆستی راهێنەری یانەی ئەستۆن ڤێلا وەرگرتووە، واتکینس لە 33 یاریدا 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 9 ئەسیستیشی کردووە لەم پاڵەوانێتییەدا، ەاستەوخۆ کاریگەری لەسەر 26 گۆڵ هەبووە و وەک ئەستێرەی سەرەکی تیپەکەی دەستنیشانکراوە.

شایەنی باسە ئەستۆن ڤێلا لە وەرزی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزیدا شەشەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و دوای یەک یەکسانبوون و دوو دۆڕان و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button