ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵگرنگترین

ڤیدیۆ: هەردوو کوڕەکەی مێسی گۆرانییەکی ئێد شیران دەڵێنەوە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی و خێزانەکەی چاویان بە ئەستێرەی پۆپی بەریتانیا، ئێد شیران کەوت.

مێسی وێنەیەکی خێزانی لەگەڵ شیران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای کۆنسێرتێکی ئەستێرە بەریتانییەکە لە مەیامی.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Leo Messi (@leomessi)

پێدەچێت هەریەکە لە ماتیۆ و تیاگۆ زۆر بە شیران سەرسام بن. رۆی نێمەر، رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی ڤیدیۆییەکی مێسی لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی بڵاوکردووەتەوە کە خەریکی گوتنەوەی گۆرانی (باد هابیتس – Bad Habits)ن.

مێسی وێنەکەی بەبێ نووسینی هیچ کاپشنێک بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ئەوەی پشڕاستە، مێسی و شیران دوو ئەستێرەی دیاری جیهانین و سەدان ملیۆن هەواداریان هەیە.

ئەم وەرزەی مێسی لەگەڵ ئینتەر مەیامی کۆتاییهاتووە، چونکە ئینتەر مەیامی نەیتوانی بگاتە قۆناخی یەکلاکەرەوەی خولی ئەمریکی.

بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو، مێسی و ئینتەر مەیامی کەمپێکی مەشق لە چین بکاتەوە و چەند یارییەکی دۆستانە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button