ئیسپانیا

نابژیوان بۆ ڤینیسیۆس: هەڵەم کرد

Yariga App

یاریگا

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێی گفتوگۆی نێوان ڕیکاردۆ دی بورگۆس ناوبژیوانی یارییەکەی سێڤییا و ریال مەدرید، ناوبرا بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر، دانی بە هەڵەکەیدا ناوە.

لە خولەکی 44ـی یارییەکەی سێڤییا بەرامبەر ڕیال مەدرید، دوای ئەوەی ڤینیسیوس دەچێتە ناو ناوچەی سزا، لەلایەن خیسۆس ناڤاس یاریزانی بەرامبەر کۆنترۆڵی لەدەست دەدرێت و تۆپەکەی لەدەستدا. لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی ئەوە بوون کە لێدانی سزا لە بەرژەوەندی مێرنگی ڕابگەیەنرێت، بەڵام ناوبژیوان بۆچوونێکی پێچەوانەی هەمووانی هەبوو و بڕیاریدا بەردەوام بێت لە یارییەکە.

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی تۆڕی DAZN بڵاویکردووەتەوە، پێدەچێت ناوبژیوان خۆی چەند خولەکێک دوای بڕیارەکەی دانی بە هەڵەکەیدا ناوە.

لە گرتەکەدا دەردەکەوێت دوای ئەوەی ڤینیسیۆس ناڕەزایەتی دەربڕی، دی بورگۆس پێی دەڵێت: “من هەڵە بووم، بێگومان ڤینی، بەڵێ، وتم هەڵەم”.

بابەتی زیاتر

Back to top button