ئینگلتەراگرنگترین

سەڵاح خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی بەدەستهێنا

Yariga App

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، بەدەنگی هاندەران، خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا.

لیڤەرپوول لە مانگی سێپتێمبەر لە پرێمەرلیگ چوار یاری ئەنجامدا، بە هاوکاری محەمەد سەڵاح، رێدز توانی سێ یارییان بباتەوە و لە یارییەکیشدا تووشی شکست بوون.

ئەستێرە میسڕییەکە لەو مانگە لە کۆی ئەنجامدانی چوار یاری بەشداری لە کردنی چوار گۆڵ کرد، دوو گۆڵی بۆ تیپەکەی کرد و دوو گۆڵیشی درووستکرد.

سەڵاح بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە، سەرکەوتووبوو بەسەر هەریەکە لە یاریزانان ئێرلینگ هالاند لە مانچێستەر سیتی، جەیمس مادیسن و سۆن هیونگ مین لە تۆتنهام، بوکایۆ ساکا لە ئارسیناڵ و کیێران تریپیێری لە نیوکاسڵ یونایتد.

لیڤەرپوول لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە کۆکردنەوەی 20 ساڵ لە نۆ یاریدا، پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

محەمەد سەڵاحیش توانیوییەتی لە نۆ یاریدا حەوت گۆڵ بکات و چوار گۆڵیش درووست بکات. بەجیاوازی دوو گۆڵ لەدوای ئێرلینگ هالاند، پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button