ئینگلتەرا

بۆرینی زۆر دڵخۆشە لە لیڤێرپوول

یاریزانی تازەی یانەی لیڤێرپوول فابیۆ بۆرینی لە ئێستاوە هەست دەکات لە ماڵەوەیە لە دوای گواستنەوەی بە بڕی ١١ ملیۆن جونەی ئەسترلینی لە یانەی ڕۆماـەوە.

یاریزانی ٢١ بەهاری لەگەڵ ڕێدز سەفەری ئەمریکاـیان کرد بۆ ئەنجامدانی یارییە خۆ ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی تازە.

بۆرینی یەکەمین گرێبەستی برێندان ڕۆدجێرز ـە لەم هاوینە و زۆر سەرسامە بە کەشی ناوەوەی یانە و ئامادە بوونی ئەو هەموو ناوە گەورانە،لە لێدوانێکیدا ووتی :

بەڕاستی لێرە گروپێکی ڕاستگۆی یاریزانان کۆبونەتەوە و زۆر دڵخۆشم بە یاری کردن لەگەڵیاندا،زۆر خیرا لەگەڵیان تێکەڵ بووم وە یارمەتیان دام وە هەرشتێکم پێویست بێت ئەوا ڕاستەوخۆ داوایان لی دەکەم،ستیڤن جێڕاڕد و جێمی کاراگێڕ گرنگترین دوو یاریزانن لەم یانەیە وە گلێن جۆنسۆن بەردەوام یارمەتیم دەدات وە جۆ کۆڵ ـیش چونکە پێش هاتنم بۆ ئێرە دەمناسی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close