ئیسپانیا

مارک گۆیو بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا هێشتا دەتوانێت ناوی مارک گۆیۆ بخاتە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی چامپیۆنزلیگەوە، بەڵام تەنها تا سبەی شەو کاتیان هەیە تاوەکوو ناوی ئەو تۆمار بکەن.

لە یارییەکەی شەوی رابردوودا ئەرکی بارسێلۆبا بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو کارەکانی قورس بوو، بەڵام بە هاتنە ژوورەوەی مارک گۆیۆ ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی پێهات.

گویۆ تەنها لەدوای دوای 23 چرکە هاتنە ناو یاریگا و لە یەکەم یاریدا بۆ تیپی یەکەمی یانەکە توانی گۆڵی بردنەوەی تیپەکەی تۆمار بکات. یارئزانە لاوەکە لە سەرەتای وەرزەوە لەگەڵ تیپی یەکەم مەشق و راهێنان دەکات و بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕا تاوەکوو بەهای خۆی نیشان بدات. لە کۆتاییدا شەوی رابردوو ئەم دەرفەتە بۆی رەخسا و چاڤی کە بژاردەی تری لەسەر کورسی یەدەگ نەبوو، گۆیۆی ناردە ناو یاریگا و ئەویش بوو بە رزگارکەری تیپەکەی.

یاری داهاتووی بارسێلۆنا رۆژی چوارشەممە بەرامبەر شاختار دۆنێسک دەبێت، ئێستا زۆرێک قسە لەسەر ئەوە دەکەن کە ئایا گۆیۆ لەم یارییەشدا یاری دەکات یاخود نا. ئەوەی جێگای سەرنجە بارسا لە 9ی سێپتەمبردا ناوی یاریزانەکانی کە لە چامپیۆنزلیگدا بەشداری دەکەن پێشکەش بە یوفا کرد و ناوی گۆیۆی تێدا دەرنەکەوت، بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە هێشتا دەتوانێت ناوێکی دیکە بۆ لیستەکە زیاد بکات بەپێی یاساکان، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ناوی گۆیۆ پێش کاتژمێر 12 شەو بۆ یوفا بنردرێت و ناوی تۆمار بکرێت تا بتوانێت چانسی یاریکردنی هەبێت لەم پاڵەوانەتییەدا.

لیستی یاریزانەکانی بارسێلۆنا بۆ یارییەکانی چامپیۆنزلێگ ئێستا بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن، ئیناکی پێنا، ئاسترالاگا

بەرگریکارەکان: ئاراوخۆ، ئینیگۆ مارتینێز، کریستینسن، مارکۆس ئەلۆنسۆ، کووندێ، باڵدێ و کانسێلۆ.

ناوەراست: گاڤی، پێدری، ئۆریۆل رۆمیۆ، سێرجی رۆبێرتۆ، دی یۆنگ، گوندۆگان و فێرمین لۆپیز.

هێرشبەر: فێران تۆرێس، لیڤاندۆڤسکی، رافینها، جواو فێلیکس و لامین یامال.

بابەتی زیاتر

Back to top button