ئیتاڵیا
ڤیدیۆ: بۆکسەرێک لە پشت تیرەکانی کڤاراوەن
شێوازە تازەکەی ئاهەنگگێڕانی کڤیچا کڤاراتسخێلیا دەربڕینی خۆشەویستییەتی بۆ یاریزانێکی بۆکسێنەری یو ئێف سی.
ئەستێرەکەی ناپۆلی لەم هەفتەیەدا دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد. پاش گۆڵەکەش ناوبراو بە شێوازێکی نوێی ئاهەنگگێڕانەوە دەرکەوت کە ئەویش راکێشانی دوو تیر بوو بە هێمای دەست و پێکانی ئامانجەکەی بوو. هەرچەندە پێشتر لەگەڵ وڵاتەکەی بەهەمان شێواز ئاهەنگی گێڕا بوو.
هەرچەندە سەرەتا وا لێکدرایەوە کە بەمەنای خۆشەویستی دێت و بۆ هاوسەرەکەیەتی کە لەم ماوەیەدا ژیانی هاوسەرگیڕیان پێکهێنا، بەڵام دەرکەوت دووبارەکردنەوەی شێوازی ئاهەنگگێڕانی ئیسرائیل ئەدیسانیای یاریزانی بۆکسێنەری نیوزلەندییە.
ئەدیسانیا یاریزانێکی بەناوبانگی بۆکسینگـەکە و ئەو یاریزانەشلە جیۆرجیای وڵاتی کڤارا ناوبانگێکی زۆری هەیە.