یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید هاندەرانی سێڤییا بە رەگەزپەرست وەسف دەکات.
مەدرید و سێڤییا لە یاری لووتکەی لالیگا بە ئەنجامی 1-1 لە سانچێز پیزخوان یەکسانبوون، جارێکی دیکە رەفتاری رەگەزپەرستی بەرامبەر ڤینیسیۆس کرا. ئەستێرە بەرازیلییەکە دەڵێت، بە ڤیدیۆ تەواوی وردەکارییەکان دیارن.
هەرچەندە ڤینیسیۆس روونیکردووەتەوە، سێڤییا هاندەرەکانی دەستنیشانکردووە و بەخێرایی لە یاریگا دەریکردوون، بەڵام ڤینی زۆر بەوە نیگەران بووە، یەکێک لەوانەی رەفتاری رەگەزپەرستیان لە بەرامبەریدا کردووە، منداڵە.
ڤینیسیۆس دووپاتیدەکاتەوە، ئەمە 19مین جارە رەفتاری رەگەزپەرستی لە بەرامبەردا دەکرێت، داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا کرد، بە خێرایی رێکار بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە، بگرنەبەر. لە بەیاننامەکەیدا هاتووە
پیرۆزبایی لە سێڤییا دەکەم، چونکە بەخێرایی رێکاریان گرتەبەر و هاندەرەکانیان سزادا، ئەمە ئەڵقەیەکی دیکەی ناخۆشە لە تۆپی پێی ئیسپانیا. بەداخەوە گرتەیەکی دیکەی رەگەزپەرستیانەم بینی، ئەمجارە منداڵێک رەفتارەکەی لە بەرامبەر دەکردم، زۆر نیگەرانم چونکە هیچ کەسێک نەبووە پەروەردەی بکات. من زۆر وەبەرهێنان لە پەروەردەی بەرازیل دەکەم، تاوەکو رەفتاری جوان بنوێنن. دەموچاوی ئەمجارەی رەگەزپەرستان لە هەموو وێبسایتەکان دەبیندرێن، هیوادارم دەسەڵاتدارانی بەرازیل، هەوڵی گۆڕینی یاساکە لە بەرژەوەندی هەمووان بدەن. پێویستە ئەمجۆرە کەسانە وەک تاوانبار سەیر بکرێن، شتێکی زۆر گەورەیە، ئەگەر بتوانن تاوەکو مۆندیالی 2030 ئەم کارە بکەن، ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکم. ببوورن رەنگە قسەکانم دووبارەبن، بەڵام ئەمە ئەڵقەی 19 بوو و هێشتا ماویەتی.
View this post on Instagram
ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی یەکەمی لالیگا دێت و سێڤییاش بە 9 خاڵ، پلەی 13می گرتووە.